|
[19:11 , 14 Jul 2005] | |
|
PNA- ده‌زگای هه‌واڵگری داوای له نووسینگه‌كانی ته‌له‌فۆنی شاری مه‌ریوان كردووه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یان بده‌نێ كه په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ده‌كه‌ن . به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له ده‌زگاكانی هه‌واڵگریی ئێرانه‌وه به یه‌كیه‌تی شۆڕشگێران گه‌یشتوون، ده‌زگای هه‌واڵگری له بڕیارێكدا به خاوه‌نی نووسینگه‌كانی ته‌له‌فۆنی ناو شاری مه‌ریوانی راگه‌یاندووه كه له‌سه‌ریانه له‌مه‌ودوا ناوی هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنه‌ی كه په‌یوه‌ندیی پێوه كردووه ده‌سبه‌جێ به "ستادی خه‌به‌ری" ده‌زگای هه‌واڵگری رابگه‌یه‌نن . ره‌نگه ئه‌وه بڕیارێكی گشتی وه‌زاره‌تی ئیتیلاعات بێ و له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش كاری پێ بكرێت . |
|
به پێی راگه‌یاندراوی كوردستان میدیا، رۆژی شه‌ممه، 18/4/1384، چوار لاوی خه‌ڵكی مه‌هاباد كه پێشتر له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات‌و سوپای پاسدارانه‌وه به تاوانی به‌شداری له خۆپیشاندان‌و شێواندنی ئاسایش‌و ته‌ناهی نێوخۆیی كه‌وتبوونه به‌ر راوه‌دوونان، پاش ئه‌وه‌ی ماشینه‌كه‌یان له پشت ته‌په‌ی مه‌هاباد به هۆی راوه‌دوونانی هێزی ئینتیزامی‌یه‌وه وه‌رده‌گه‌ڕێ له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ستڕێژ كه له ئاكامدا یه‌كێكیان به ناوی "شوانه سه‌یدقادری" گیانی له‌ده‌ست ده‌دات‌و ئه‌و سێ كه‌سه‌ی دیكه‌ش بریندار ده‌بن. پاش ئاگاداربوونی خه‌ڵكی مه‌هاباد له‌م رووداوه، خه‌ڵك ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و خۆپیشاندانێك له چوارڕێیانی ئازادی‌یه‌وه تا به‌ر ده‌رگای فه‌رمانداری‌و پاشان بۆ باغی شایه‌گان‌و به‌ری شیلانان وه‌ڕێ ده‌خه‌ن كه تا كاتژمێر ده‌ی شه‌و به گوتنه‌وه‌ی دروشم له دژی رێژیمی دژی‌گه‌لیی كۆماری ئیسلامی درێژه‌ی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها رێكخراوی یه‌كیه‌تی شۆڕشگێڕانی كوردستان له راگه‌یاندراوێك دا وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه ناوبراوی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌م رێكخراوه‌یه ناو بردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵ و راپۆرته‌كان ئه‌م خۆپێشاندانه تا رۆژی دووشه‌ممه به‌ردوام بووه و قه‌راره رۆژی سێ‌شه‌ممه بازاره‌كانی شار دابخرێن
| |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری مه‌هاباد، شاری شه‌هید پێشه‌وا، دوێنێ شه‌و به‌کرێگیراوانی ڕێژیم له یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی شاری مه‌هاباد، شه‌قامی ئیستقلال، هێرشیان کرده سه‌ر چه‌ند که‌س له لاوانی ئه‌م شاره که خه‌ریکی ئیسراحه‌ت کردن و قسه‌کردن له گه‌ڵ یه‌کتر بوون و له ئاکامی ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه دا و به هۆی ده‌سرێژی چه‌کی چڵکاوخۆرانی ڕێژیم چه‌ند که‌س له لاوه‌کان به گولله ده‌پێکرێن.
به پێی هه‌واڵی باوه‌رپێکراو له شاری مه‌هاباد یه‌کێک له لاوه‌کان به ناوی شوانه کوڕی سه‌ید قادر زۆر به تووندی بریندار ده‌بێ و پاش چه‌ند خوله‌کێک هه‌ر له‌وێ گیانی له ده‌ست ده‌دا و شه‌هید ده‌بێ، و دوو که‌س له لاوه‌کانیش زۆر به سه‌ختی بریندار ده‌بن، ناوی یه‌کێک له برینداره‌کان "محه‌ممه‌د"ه، دیاره وه‌زعی یه‌کیان زۆر خه‌راپه و گیانی له ژێر مه‌ترسی دایه. دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له ده‌وروبه‌ری شه‌قامی ئیستقلال خه‌ڵک ڕژانه سه‌رشه‌قام و به تووندی ئه‌و جینایه‌ته‌یان مه‌حکووم کرد و ده‌ستیان به‌درووشم دان به دژی ڕێژیم کرد. ڕێژیم ئه‌و شه‌وه به‌شی زۆری کۆڵان و شه‌قامه‌کانی شاری گرتبوو.
ئه‌م جۆره کرده‌وانه یه‌که‌م جار نییه و زۆر جار چه‌کدارانی ڕێژیم که له ئاست ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان دا ده‌سته‌وه‌ستان ده‌مێنن به پێی خووی سپڵانه‌یان خۆیان ده‌که‌ونه گیانی خه‌ڵک و به‌م شێوه‌یه قینی په‌نگ خواردووی خۆیان هه‌ڵده‌رێژن و کاسه‌لێسی خۆیان بۆ ڕێژیم زیاتر ده‌سه‌لمێنن، بێ‌شک خوێنی ئه‌و لاوانه‌ش ده‌بێته مه‌شخه‌ڵی لاوانی دیکه‌ی کوردستان و به تایبه‌ت لاوانی شاری مه‌هاباد.
هه‌موو ساڵێک له به‌ره‌به‌ری ساڵوه‌گه‌ری شه‌هید دوکتور قاسملوو و هاورێیانی دا له زۆربه‌ی شار و گونده‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، ڕیژیم هێزه‌کانی خۆی ته‌یارتر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵی خاوی خۆی پێشگیری له یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیدان دوکتوور قاسملوو و هاورێیانی بگرێ، و زۆر جار پێش وه‌خت وه‌ک ئه‌مجاره هێرشیان کردۆته سه‌ر خه‌ڵک و دانیشتوانی شار و گونده‌کانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک چاو ترسێن بکه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان زۆر له‌وه بوێرتر و مه‌زن‌ترن که له هێرش و په‌لاماری شه‌مشه‌کوێره‌کانی جه‌ماران و تاران بترسن.
له ماوه‌ی 26 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری حاکمانی مێزه‌ر به‌سه‌ر دا، کوشت و برین و گیران و له سێداره‌دانی خه‌ڵکی کورد هه‌ر به‌رده‌وام بووه و هه‌ر جاره‌ی به شێوه‌یه‌ک دانیشتوان و خه‌ڵکی سێڤێلی کوردستانیان خستۆته به‌ر ڕق و قینی جه‌لادانه‌ی خۆیان، به‌ڵام خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی گه‌لی کورد هه‌ر به‌رده‌وام بووه و به خه‌بات و تێکۆشانی خۆیان دڵی دوژمنیان خستۆته له‌رزه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو دا له کوردستان و به تایبه‌ت شاری شه‌هید پێشه‌وا دا، شاهیدی به‌رهه‌ڵستکاری و له‌خۆبردوویی خه‌ڵکی ئه‌م شاره و به تایبه‌ت لاوان بووین که چۆن چه‌کدار و جاشه خۆفرۆشه‌کانی ڕیژیمیان زراوتۆقێن کردووه، خۆپێشاندانه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و شاری شه‌هید پێشه‌وا، له گیرانی دیکتاتۆری عێراق سه‌ددام حوسێن و دار و ده‌سته خوێن‌مژه‌که‌ی را بگره هه‌تا ئه‌مرۆ که چه‌ندین سه‌رکه‌وتنی دیکه‌ی وه‌ک هه‌ڵبژێرانی به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ و هه‌ڵبژاردنی به‌رێز مه‌سعوود بارزانی به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و چه‌ندین ده‌سکه‌وتی دیکه‌ی کوردستانی باشوور بۆته هۆی ئه‌وه که زیاتر له پێشوو ڕێژیمی داخ له دڵی کورد نائومێدتر بکه‌ن، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه که ڕێژیم بۆی ده‌رکه‌وت که خه‌ڵکی کوردستان به‌شداری‌یان له هه‌ڵبژاردنی خولی نۆهه‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران دا نه‌کردووه به ته‌واوی له کوردستان هیوابڕ بووه و هه‌ودای خه‌یاڵی خاوی چه‌ندین ساڵه‌یان به یه‌کجاری پساوه و گڵۆڵه‌ی شل‌وپلیان که‌وتۆته لێژی.
کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم بۆ ئه‌وه‌ی که قه‌ره‌بوو و تۆڵه‌ی ئه‌م تێک‌شکانه سه‌رشۆڕانه‌یان بکه‌نه‌وه هه‌ر له ئێستا را خه‌ریکی به خاک و خوێن کێشانی کوردستانن و هێزی زیاتر و پۆشته و په‌رداختر دێننه کوردستان، به‌ڵام کوا هێزی زۆر و بۆری ڕیژیم له به‌رامبه‌ر ئیراده و راوه‌ستانی خه‌ڵکی کورد دا ده‌توانێ خۆ بگرێت، له سه‌رده‌می ئێستا دا گه‌لی کورد له ساڵانی پێشوو یه‌کگرتووتر و سوورترن له ئاست ماف و داواکاری‌یه‌کانی خۆیان و له ڕابردووش زیاتر ئاماده‌گیان هه‌یه بۆ به‌گژ داچوونه‌وه‌ی کرداری نامرۆڤانه‌ی کار به‌ده‌ستانی ڕێژیم، ئه‌و یه‌کگرتووی و سووربوونه‌ی ریزه‌کانی گه‌لیش، بۆته هۆی ئه‌وه که ڕێژیم جیا له هێرش کردن بۆ سه‌ر لاوانی کوردستان ڕێگایه‌کی دیکه‌ی بۆ نه‌مێنێته‌وه و جینایه‌تی وه‌ک شه‌وی شه‌ممه‌ی ڕابردووی شاری مه‌هاباد بخوڵقێنێ و هێندێک دڵی بریندار و ترساوی خۆی پێ سارێژ و ته‌سکین بکات.
11ـ07ـ2005
دولت اتریش احمدی نژاد را متهم کرد که در ترور دکتر عبدالرحمن قاسملو نقش مستقیم داشته است