کارولا ئێریکسۆن و مۆنیکا کریستیانسۆن خوێندکاری پزیشکی زانکۆی ئومێۆ په‌یوه‌ست به خوێندنگه‌ی لێکۆڵێنه‌ری هه‌مان زانکۆن. کارولا ئێریکسۆن، توێژینه‌وه له‌سه‌ر سامی زان له‌نێو ژنان و پیاواندا ده‌کا و مۆنیکا کریستیانسۆن توێژینه‌وه له‌سه‌ر قه‌بووڵی مه‌ترسییه‌کانی پێوه‌ندی سێکسی له‌نێو جحێڵاندا ده‌کا. ئه‌وان له‌په‌نای نووسینی تێزه‌کانیان ده‌ستیان به توێژینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به په‌رده‌ی کچێنی کردووه.
- ساڵی ڕابردوو ئێمه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگا به‌شی بنکه‌ی ژێنده‌ر لێمان قه‌بووڵکرا سه‌باره‌ت به ئه‌زمون و هه‌ڵوێستی جه‌حێڵان له‌ئاست په‌رده‌ی کچێنی توێژینه‌وه‌یه‌ک بکه‌ێن.
ئه‌م دوو که‌سه تازه به‌رلێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کیان ته‌واو کردووه به‌ڵام هێشتا هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌سه‌ر نه‌کراوه. له‌م لێکۆڵینه‌وه‌دا 200 جحێڵ له ئومێۆ باسی ئه‌وه‌یان کردووه که کاتێک وشه‌ی په‌رده‌ی کچێنی ده‌بیسن، چ بیر ده‌که‌نه‌وه. کارولا و مۆنیکا به‌رنامه داده‌ڕێژن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌تر له سێ خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی شاره‌کانی ئومێۆ، شێلێفتێ و لیكسێلێ.
ئه‌م پرسه چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سرنجی کارۆلا و مونیکای ڕاکێشا، ئه‌ویش کاتێک بوو که ئه‌وان به‌شداری خولێکی ڕاهێنانی توێژینه‌وه بوون؛ له‌وێ باس و لێدوان سه‌باره‌ت به بوون و نه‌بوونی پرده‌ی کچێنی ده‌ستیپێکرد.
- هه‌رچه‌ند ئێمه هه‌ردووکمان چه‌ندین ساڵ وه‌ک مامان کارمان کردووه، به‌ڵام نه من و نه مۆنیکا هیچ کاممان په‌رده‌ی کچێنیمان نه‌دیتووه.
دوایی ئه‌وان لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بییان له‌سه‌ر بابه‌ته‌که کرد و چاویان به توێژینه‌وه‌ییه‌کی زۆر که‌وت که هه‌مان شتی نیشانده‌دا، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی که په‌رده‌ی کچێنی وجوودی نییه. ورده‌ورده ئه‌م توێژینه‌وه ئه‌ده‌بییه وای لێهات که ته‌نانه‌ت بوو به یه‌ک کاپیتل له ئانتۆلۆژی جه‌سته و ژێنده‌ر له پزیشکیدا (2004).
- له‌سه‌ره‌تای هاوینێ، ئیمه له ڕادێو P1 به‌شداری به‌رنامه‌ی "ژێنده‌ر" مان کرد. دوایی له‌لایه‌ن دوکتۆرێکی ژنان پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ گیرا که 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ییه‌کی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کردبوو و له گۆڤاری دوکتۆراندا واتا Läkartidningen بڵاویکردبووه. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ش هه‌مان شتی نیشان دابوو: "په‌رده‌ی کچێنی یه‌ک حه‌کایه‌ته."
- هه‌رچه‌ند که زانیارییه‌که له‌مێژه هه‌بووه، به‌ڵام هه‌مان باوه‌ڕی کۆن هه‌ر ماوه‌ته‌وه. ئه‌و دوکتۆره‌ی که پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێمه گرتبوو‌و، پێیوابوو شایه‌د ئه‌و وه‌خته‌ی که ئه‌و توێژینه‌وه‌که‌ی کرد، زه‌مانی ئه‌م زانیارییه نه‌گه‌یی بوو، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له‌به‌ر هۆی ئایینی، سیاسی و ئابووری قه‌ت زه‌مانی ئه‌م زانیارییه ده‌گا؟
زۆر که‌س هه‌ن که پاره به ئه‌مه په‌یدا ده‌که‌ن، که چه‌ند ته‌قه‌ڵان له زارکی گولینکی کچانی جحێڵ بده‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌کرێ له ڕێگای ئینته‌رنێت "man-made hymen" بکری.
مۆنیکا و کارۆلا ده‌ڵین:
- زۆر له ژنانی جه‌وان بیر له په‌رده‌ی کچێنی ده‌که‌نه‌وه و بێجێ خۆیان نیگه‌ران ده‌که‌ن، بۆیه زانیاری گرینگه. هیچ په‌رده‌یه‌ک له ئارادا نییه، ته‌نیا یه‌ک زارکی گولینک. هه‌ر بۆیه‌ش ناکرێ ببیندرێ که ئایا ژنێک سێکسی هه‌بووه یان نه‌بووه.
وه‌رگێڕان له سویدییه‌وه: مه‌رزه جه‌وانمه‌رد
گۆڤاری Genus 3-2005

............
ئه‌ژماری كورد له توركیا له وڵاته‌كانی جیرانی زیاتره، به‌ڵام ئه‌م ده‌وڵه‌ته زۆر نیگاتیڤانه‌تر هه‌ڵس و كه‌وتی له گه‌ڵ كردوون و تا هه‌نووكه‌ش هه‌وڵ ده‌دات مه‌جودییه‌تی گه‌ڵێك ژێر پێ بخات. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی وه‌ك ئێران و سوریا به شێوازی جۆراوجۆر هه‌وڵی كپ كردنی ده‌نگی كورد ده‌ده‌ن، ئه‌وا ده‌وڵه‌تی توركیا راشكاوانه و بێ په‌رده به‌م كاره هه‌ڵده‌ستێ. ئه‌م هه‌ڵس و كه‌وته ته‌نیا به‌رته‌سك نابێته‌وه به سنووره‌كانی نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی، بگره مافی هه‌ره‌جۆره ده‌ستێوه‌ردانێك به خۆی ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه رووبه‌ر