هه‌ر ئێستا بۆ كورده‌كانی ئێران كه‌مترین مه‌جالی نووسین و بڵاوكردنه‌وه هه‌یه. تریبوونی ئازاد و كراوه بوونی نییه. ڕادیۆ و به‌رنامه‌كانی ته‌له‌ڤیزیۆنی له خه‌ونێك ده‌چن. سایته‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌مترین مه‌جالی بینینیان هه‌یه، بێ‌تامترین سایتی كوردی له‌م پارچهیهدان. ڕاگه‌یه‌ندنه‌كانی شاخیش له پراكتیكدا پێشانیاندا كه بێ تواناتر له‌وه‌ن كه هه‌ڵگری خه‌مه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به هه‌موو ڕه‌نگه‌كانییه‌وه له ئێران‌دا بن. ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندیی به هه‌موو توانایه‌وه هه‌ر چه‌شنه ڕاگه‌یاندنێكی كوردی و میدیای ئازادی یاساغ كرد، له به‌رانبه‌ردا حیزبه كوردییه‌كانیش كه گرنگترین ڕهساڵهتیان له‌ئه‌ستۆ بوو كه‌مترین هه‌وڵیاندا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وی ئه‌م هه‌وڵه و دانانی میدیای ئازاد و ڕۆژنامه و بڵاوكراوه‌ی شوێندانه‌ر بۆ كورده‌كانی ئێران. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه هه‌ر هیچ نه‌بێ ئه‌م هێزانه له ده ساڵی ڕابردوودا هه‌تاكو ئێستایش باشترین مه‌جالیان هه‌بوو و هه‌یه له دانانی ڕاگه‌یاندنی به‌هێزی بینراو و نووسراو و بیستراو.
له‌لایه‌ك بوونی سانسۆری زاڵ و له‌لایه‌كی دیكه‌یش نه‌بوونی میدیای ئازاد جۆرێك ناحاڵیبوونی به نیسبه‌ت كێشه‌كانی كوردستانی ئێرانه‌وه پێكهێناوه و زۆر هێزی سیاسیشی ڕووبه‌ڕووی خوێندنه‌وه‌ی نابابه‌تی كردووه و ده‌یان خوێندنه‌وه‌ی ناكارامه بۆ خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگه هاتوونه‌ته گۆڕێ و ڕای گشتی وه‌ك خۆی ته‌عبیری لێ ناكرێ. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م حاڵه‌ته وای كردووه كه كه‌مترین مه‌جالی نووسین و قسه‌كردن بۆ ڕۆشنبیرانی ڕۆژهه‌ڵات پێكبێ و نوخبه و جیابیرانی كۆمه‌ڵگه په‌راوێز بكرێن و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌توانن ته‌عبیر له خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بكه‌ن. واته ئه‌وڕۆ ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چهنددهنگیدا گوێمان له كه‌مترین ده‌نگ ده‌بێ، زۆرترین ئازاره‌كان كه‌مترین قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێ و به یه‌كجاری پشتگوێ ده‌خرێن؛ خۆپێشاندانه گه‌رمه‌كانی هاوینی ئه‌مساڵ كه‌مترین قسه‌یان له‌سه‌ر كرا و لاڵبوونی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا. كۆمه‌ڵ له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌نجه‌وه كراوه به زبڵدانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان و كه‌مترین قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ. ڕادیكالیسمی ئیسلامی له فریودانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌دایه و نه ته‌نیا ڕۆشنگهرییهكی له‌سه‌ر ناكرێ به‌ڵكو سازشیشی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ. كورده ئاواره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له پڕژوبڵاوییهكی به‌رده‌وامدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ڵام بێوه‌فاییه‌كی گه‌وره له باسكردنیان خۆ ده‌نوێنێ. بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات زۆر پرسیاری گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خوی‌دا به دیاری هێناوه به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌جالی لێدوانی پێكهێنابێ.
هه‌ر هه‌مووی ئه‌مانه و ده‌یان گرفتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دیكه‌ی باسنه‌كراوی كێشهخۆڵقێن پێویستی میدیای كاریگه‌ر و ئازاد و شكاندنی ئه‌و سانسۆره زاڵه دووپات ده‌كاته‌وه كه ساڵانێكه واقیعێكی تاڵی سه‌پاندووه به‌سه‌ر كورده‌كانی ئێران‌دا. كوردستانی ئێران زیاد له حه‌د پێویستی به ته‌عبیر له‌خۆكردن هه‌یه. ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه خوازیاری گۆڕانی گه‌وره‌یه و داخوازی گه‌وره‌ی پێیه. ئه‌مه‌ش پێویستی میدیای كراوه دووپات ده‌كاته‌وه.
له ده‌یه‌ی 60ی هه‌تاویدا به‌رگی به‌ره‌نده به‌و حیزبه‌ی بوو كه زۆرترین موڵگه‌ی ڕێژیمی ده‌گرت و زۆرترین قاره‌مانییه‌تی پێشمه‌رگانه‌ی له‌خۆ نیشان ده‌دا، به‌ڵام ئێستا و به سه‌رنجدان به ناكاریگه‌ریی خه‌باتی چه‌كداری و ئه‌و ئاڵوگۆره گه‌ورانه‌ی كه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه و هه‌روه‌ها ڕه‌وتی ڕووله‌پێشی كۆمه‌ڵگه و شوێندانه‌ربوونی میدیاكان، هه‌ر حیزبێكی كوردی میدیای ئه‌وڕۆیی و ڕاگه‌یاندنی كارا و ئازاد له كوردستانی ئێران‌دا بكاته‌وه به‌رگی به‌ره‌نده به‌وه. له‌بیرمان نه‌چێ خه‌ڵكی پێویستیان به كاناڵێكه بۆ قسه‌كردن و هه‌ناسه‌دان. كاناڵێك بۆ خستنه‌ڕووی ئێش و ئازاره‌كانیان. ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو یه‌كێك به ناوی هه‌موانه‌وه قسه بكا، به ناوی هه‌موانه‌وه بگری و به ناوی هه‌موانه‌وه پێبكه‌نێ یا گۆرانییه‌كانی هه‌موان هه‌ڵپه‌ڕێنێ. میدیای خهڵكپهسند ئه‌و مودێله ڕاگه‌یاندنه ماركسیستییه نییه كه ته‌نیا كاری ئامۆژگاریكردن و شیعاردان و قیژاندنه. ئه‌م شێوازه له ڕاگه‌یاندن به كۆچی دوایی سه‌ده‌ی بیسته‌م كۆتایی به هاتوهاوار و تواناكانیشی هات. به‌ڵكو ئه‌وه میدیای ئازاد و دیموكراتیكه كه ده‌نگه‌كانی دیكه‌ش خۆیان تێیدا ببیننه‌وه و بتوانێ ته‌عبیر له هه‌موو كۆمه‌ڵگه بكا.
میدیای باشوور تا كردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌جاله له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌توانن ڕۆلی خۆیان بگێڕن، به‌وه‌ی كه تریبونی ئه‌و ئازارانه‌ی بن كه ده‌بێ گویان لێ بگیردرێ و هه‌تاكو ئێستاش پشتگوێ خراون؛ تریبونی ئه‌و قه‌ڵه‌مه جیددییانه بن كه قسه‌یان پێیه بۆ وتن و له داهاتووی ئێمه‌دا چاوه‌ڕوانی نووسینی باشتریان لێده‌كرێ.

............


