تبليغاتX
مریوان

له‌دژی ئه‌رێ كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین

 

راگه‌یه‌ندراوی ژماره12//

 کۆمیتەی هاوبەشی پاڕیزگاری لە عەدنان حەسەن پور و هیوا بوتیمار

  

ناوەندە و ڕێکخراوە ماف پارێزەکانی جیهان

 رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان

هەواڵنێرانی بێ سنور

 پارلەمانی ئەوروپا

 رێكخراوی لێبوردنی گشتی

  هەموو و یژدانە هۆشیارەکانی جیهان

 

هەر وەکو دەزانن مەخابن دەزگای داوەری ئێران لە هەڵوێستێکی بە تەواوی سیاسی و دوور لە هەموو پرینسیبێکی حقوقی و مافی و دادوەرانە سزای  سێدارەی ڕۆژنامەوانی کورد عەدنان حەسەن پوری ئەرێنی کردووە.

  ئەرێنیی ئەم سزا نامرۆیانە لە کاتێکدایە کە بە باوەڕو بۆ چوونی هەموو ماف ناسان و دادوەران و پارێزەرانی عەدنان نایاسای و ناڕەوایە و بە هیچ پێوەرو پرینسیبێکی حقوقی ئەرێنیی ناکرێت.

 بریاروئەرێنیی ئەم سزایە بە ڕوونی و ڕاشکاوی هەموو ماف پارێزەران و بەرەی ئازادی خوازی و دیموکراسی ویستی ئێران و کوردستان و جیهانی ڕووبەڕووی ئەزمونێکی گرنگی مێژووی کردۆتەوە.

  ئەم هەڵۆیستە بەتەواو سیاسیەی دەزگای داودەری ئێران بۆ ڕوژنامەوانێکی سەربەست و ئازاد کە بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی خۆشی نەک وەک دژ و نەیار پێناسە ناکرێت و تەنیا و تەنیا ڕۆژنامەوانێکی ڕەخنەگرەو بەس پشتکردنە بە هەموو داخوازی و بەهاو پرینسیبە مرۆی دیموکراسی خوازەکانی جهان و ناوچەکە.

 ئیمە وەک کۆمیتەی هاوبەشی پارێزگاری لە عەدنان و هیوا داوا لە هەموو لایە دەکەین لە سەر ئەم سزایە ڕاوەستن و هەڵویستی مرۆیانە و دیموکراسی خوازی خۆیان بۆ جارێکی دیکە دەربڕن و لە هەموو ڕیگایەکی گونجاوە و هەر وەک هەمیشە بە شێوەی پێشکەوتو خوازانە و شارستانیان دەوڵەت و دەزگای داوەری ئێران بخەنە ژێر گوشارو لەم بڕیارەپاشگەزی کەنەوە.

  

                کۆمیتەی هاوبەشی پاڕیزگاری لە عەدنان حەسەن پور و هیوا بوتیمار

                                           2007.11.09– 1386.08.18

k_pshtiwani@yahoo.com          

 adnanhasanpoor@yahoo.com

 kempainp@yahoo.com

 

+ نوشته شده در یکشنبه 1386/08/20ساعت 12:22 توسط شۆڕشگێڕ |

 

چیها قسه‌م پێیه‌ بیکه‌م...

 

              ئه‌گه‌ر خه‌می نان لێمگه‌ڕێ!

+ نوشته شده در جمعه 1386/08/11ساعت 20:42 توسط شۆڕشگێڕ |

 
استفاده از مطالب اين وبلاگ تنها با ذكر منبع آزاد است.